ڕاگەیاندنی کۆتایی خەباتی چەکدارانە لە دژی حکومەتی تورکیا لە لایەن ئۆجەلانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i439984-ڕاگەیاندنی_کۆتایی_خەباتی_چەکدارانە_لە_دژی_حکومەتی_تورکیا_لە_لایەن_ئۆجەلانەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەند کراوی پەکەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کۆتایی خەباتی چەکدارانەی حزبەکەی ڕاگەیاند .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 10, 2025 05:38 Asia/Tehran

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەند کراوی پەکەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کۆتایی خەباتی چەکدارانەی حزبەکەی ڕاگەیاند .

لە ڕەوتی دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەوجەلان وحکومەتی تورکیا، عەبدوڵڵا ئەوجەلان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکی ڤێدیۆیی ڕایگەیاند : خەباتی چەکدارانە لەگەڵ تورکیا کۆتایی پێهاتووە ودرێژەی حەرەکەتی چەکدارانە چەقبەستووییە ولەم ڤیدیۆیەدا کە لە نۆزدەی ژوئەن تۆمار کراوە وتی: ئەم چەکانە دەبێ بەشێوەی ئاشکرا دابنرین وئەم پەیامە بە کاربەدەستانی هاوپێوەند وهەموو خەڵک ڕابگەیندرێت هەتا شک وگۆمانە گشتییە لابراوەکان ودروستی وادەو بەڵێنی ئێمە پشت ڕاست بکرێتەوە وبەشەرت ومەرج کرانی چەکداماڵینی پەکەکە بۆئازادکرانی خۆی ڕەت کردەوە. 

ناوبراو لە پەیامەکەی دا وتی: من بڕوام هەیە بە هێزودەسەڵاتی سیاسەت وئاشتی کۆمەڵایەتی ، نەچەک ، وئێوەش بانگهێشت ئەکەم بۆ بەدی هاتنی ئەم بنەمایە.

ئەوجەلان لەم پەیامەدا، لە پەرلەمانی تورکیا داوای کرد هەتا لێژنەیەکی فەرمی بۆ پیداچوونەوە وبەرەوپیشبردنی ڕەوتی ئاشتی دابمەزرینێت. ئەوجەلان وتی: تێپەڕێنی خۆبەخشانە لە قۆناخی خەباتی چەکدارانە بۆسیاسەتی دێموکراتیک ،دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ هەموو خەڵکی تورکیا .