ئەردۆغان: پرسی برا کوردەکانی تورکیا، پرسی ئێمەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i440057-ئەردۆغان_پرسی_برا_کوردەکانی_تورکیا_پرسی_ئێمەیە
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند، لە دوێنێوە "بەڵای تیرۆر" کە 47 ساڵە بەردەوامە، پێی ناوەتە قۆناغی کۆتاییھاتنەوە و تورکیا لە سەقامگیریی و ئارامییدا بەرەو داھاتو ھەنگاو دەنێت
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 12, 2025 13:06 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: پرسی برا کوردەکانی تورکیا، پرسی ئێمەیە

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند، لە دوێنێوە "بەڵای تیرۆر" کە 47 ساڵە بەردەوامە، پێی ناوەتە قۆناغی کۆتاییھاتنەوە و تورکیا لە سەقامگیریی و ئارامییدا بەرەو داھاتو ھەنگاو دەنێت

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، لە میانی بەشداریکردنی لە 32هەمین کۆبونەوەی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا، ڕایگه‌یاند "لە نزیکەوە چاودێری ھەر ھەوڵێک دەکەین کە خوێنڕێژی بوەستێنێت، فرمێسکی دایکان بسڕێت، ئازارەکان کەم بکاتەوە و برایەتی بەھێز بکات، ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژودا کراوەتەوە، ئەمڕۆ دەرگاکانی تورکیایەکی گەورە و بەھێز و سەدەی تورکیا بە تەواوی کراونەتەوە. لەبارەی دانانی چەک لەلایەن په‌که‌که‌وه‌، ئه‌درۆغان وتی، "تورکیا سەرکەوت، گەلەکەم سەرکەوت. تورک، کورد، عەرەب و هەر تاکێکی 86 ملیۆن ھاوڵاتیمان سەرکەوت.