قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابوریی لە تورکیا
بەپێی ڕاپۆرێکی لێکۆڵینەوەیی دۆیچە بانکی ئاڵمان لەژێر ناوی "خشتەی بەهاکانی جیهان٢٠٢٥" ی تورکیا لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو بەرەوڕووی هەڵکشانی زیاتر لە سەتا ١٠٠٠ی نرخەکانی بەکارهێنەر، خەرج و بەرجەکانی نشینگەو خانووبەرە، ئۆتۆمبیل و تەکنۆلۆژیا بووە و دەکرێ بڵێین لەبنەڕەتڕا ئابوریی تورکیا هەرەسی هێناوە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دۆیچە بانکی ئاڵمان کە قۆناخە سەرەکییەکانی نرخی بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهان لە ٢٠٢٥دا بەرجەستە دەکا، تورکیا لەنێو سێ وڵاتی جیهان دایە کە هەڵاوسان و هەڵکشانی نرخ تێیدا لەڕادەبەدەر زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆری دۆیچە بانکی ئاڵمان، ئەستەمووڵ یەک لە بەرچاوترین هەڵکشانەکانی نرخی خانووبەرەو بینای لە سەر ئاستی جیهاندا تاقی کردۆتەوە. مامناونجیی تێچووی کڕینی ئاپارتمانێک لە ناوەڕاستی شار لەماوەی پێنج ساڵدا، سەتا ١٠٣.٥ زیادی کردووەو ئەو زیادکرانە، هاوڕێ لەگەڵ مووچەی نەگۆڕاو، کڕینی ماڵی بۆ زۆرێ لە دانیشتووانی خاوەن داهاتی مامناونجی، ئەستەم کردووە. دۆیچە بانک ڕایگەیاندووە، ئەستەمووڵ هەروەها لە پێنج ساڵی ڕابردوو لەریزی یەکەمی هەڵاوسانی کرێ لەئاستی جیهان دایە. تورکیا تودەیش لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاندووە، چوونەسەری جۆراوجۆریی نرخەکان لە تورکیا، پێشاندەری تێکەڵاوێک لە باجی زێدە، خەرج و بەرجی هاوردەکان و لاوازیی لیرە، دابەزینی بەهای لیر، چوونەسەری لەڕادەبەدەری نرخی کەل وپەل، مووچەی کەمی کارمەندان، چوونەسەری ڕێژەی بێکاری و نەبوونی کار بۆ لاوانی دەرچووی زانکۆکان، بارودۆخی سیاسیی پێش بینی نەکراو لە تورکیا، لە هۆکارگەلی جۆراوجۆرن کە ئاستی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتەی پەرە پێداوە.
زیادبوونی داهاتەکان لە تورکیا زۆر کەمترە لە ڕێژەی هەڵاوسان و کەلێنی توانای کڕین، قووڵتر دەکا، هەڵاوسانی درێژخایەنی تورکیا کە لە ساڵی٢٠١٢وە پێوانە دەکرێ، گەیشتووەتە سەتا ١٠٤١ کە پاش ئەرژەنتین، دووەم نرخی باڵای جیهانییە. ڕاپۆری تورکیا تودەی جەخت لەو دەکا کە هەرلەوماوەدا، لیری تورکیا زیاتر لە سەتا ٨٠ی بەهای خۆی لەهەمبەر دۆلاری ئەمریکا لەدەست داوە کە تێچووی کاڵا هاوردەییەکان و خەرج وبەرجی پێناسەکراو بە دۆلار زیاتر دەکا.
بەبڕوای شارەزایانی سیاسی، بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەربازبوون لە قەیرانە ئابوریەکان لەهەوڵی گەڕان بەدوای ئەزموونگەلی تاقی نەکراوەی ئابورین و هەڵبەت ئەو مەسەلە تا بەئەمڕۆ ئەنجامێکی ئیجابی بۆ ئانکارا بەدواوە نەبووە.