ئاب 07, 2025 17:31 Asia/Tehran
  • وتەبێژی دەم پارتی: لە قۆناغێکی چارەنوسسازداین

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی کۆمیسیۆنی تایبەت لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرسی چەککردنی پەکەکە، ڕایگه‌یاند، لە قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسسازدان، پێویستە کار بکرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی.

ئایشەگوڵ دۆغان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، " ئێمە بە درووستکردنی کۆمسیۆن پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسساز، گرنگە بنەمای پرسەکان دیاری بکرێن، هەرچەندە دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە گرنگ و کاریگەرە، بەڵام ناتوانێت بە تەنها خۆی پرسەکان چارەسەر بکات، بۆیە پێویستە وەک سیاسەت و کۆمەڵگە لێکتر کۆببینەوە و پێکەوە پرسەکان چارەسەر بکەین".وتەبێژی دەم پارتی پێیداگرت: یەکێک لەو بابەتانەی کە پێویستە گفتوگۆ و کاریشی لەسەر بکرێت ئەم پرۆسەیە وەکو پرۆسەی گۆڕانکاریی فرە لایەنە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پێویستە لەبیرنەکرێت کە بناغەی دەرفەتەکانی ئەم قۆناغە چارەنوسسازە بە تێکۆشانی هاوبەش و بە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز دادەنرێت".

سەرپەیڤ