پەروین بۆڵدان: ئۆجهلان هەرگیز داوای ئازادی خۆی نەکردوە
ئهندامی شاندی دهم پارتی بۆ کۆبونهوه لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان، بە ئاماژە بەوەی کە ئەوەی وڵاتان بەهێز دەکات، چەک و شەڕ نییە، بەڵکو دیموکراسی و ئازادی و ئاشتییە، ڕاشیگەیاند کە ئۆجهلان هەرگیز داوای ئازادی خۆی نەکردوە و ئەندامانی پەکەکەیش دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
پەروین بۆڵدان، له لێدوانێکدا لهبارهی پڕۆسهی چارهسهری له تورکیا، ڕایگهیاند، ئەگەرچی ئەم ڕەوتە ڕاستەوخۆ لە تورکیادا پێوشوێن دەگیردرێت، بەڵام کاریگەرییەکانی ڕوبەرێکی زۆر بەربڵاوتر لە خۆدەگرێت و هەموو ناوچەکە بە ئاستی جیاواز دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشکرد، ئۆجەلان هەرگیز ئازادی خۆی وەک خواستێکی تاکەکەسی داوا نەکردوە، ڕوانگە و لێکدانەوەی ئۆجەلان ئەمەیە کە ئەم ڕەوتی ئاشتیە نابێ سنوردار بکرێتەوە بۆ ئازادی تاکەکەسی.
بۆڵدان لهوهڵامی ئهو پرسیارهی دوای پڕۆسەی چەکداماڵین، سەرکردەکانی قەندیل و ئەندامانی ئێستای پەکەکە چییان بەسەر دێت؟ وتی: بێگومان ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و دەتوانن مافی بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا بەکاربهێنن، بەڵام کاتێک بە گشتی سەیری ئەم پرۆسەیە دەکەین، سەیری ئەوە ناکەین کە چی بەسەر تاکەکاندا دێت، بەڵکو سەیری ئەوە دەکەین کە چی بەسەر دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکاندا دێت، ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت، مەیدانی سیاسەتی دیموکراسی فراوانتر دەبێت و ئازادییەکان پەرە دەسێنن.