پەکەکە خوازیاری ئازادیی ئۆجالانە، کارتێکەریی پرۆسەی ئاشتی لە سەر ناوچەکە
ئەندامی شاندی دانوستان لەگەڵ ئۆجالان، بە پێداگری لەسەر کاریگەربوونی هەڵوەشانەوەی پەکەکە وتی: ئەم گرووپە خوازیاری ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە و هۆکار و بەڵگەی ڕەواش بۆ ئەم خواستە هەیە.
پەروین بۆڵدان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر وتی: پرۆسەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە، پرۆسەی ئازادی، قبووڵکردنی جیاوازییەکان و کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتییەکانە. یەکێک لە دواهاتە ئاساییەکانی ئەم مەسەلەیەش، بێگومان ڕەخسانی هەلێکە بۆ بەڕێز ئۆجالان، بۆ ئەوەی چالاکی و بەشدارییەکی زیاتری لەم پرۆسەی ئاشتییەی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیادا هەبێ. بۆڵدان وتیشی: هەنگاوگەلێکی گرینگ لە هەر دوولاوە هەڵگیراوە. ئەم ڕەوتە بە ئارامی و لە چوارچێوی چالاکانەی خۆیدا خەریکە بەرەوپێش دەچێ. سەرباری هەندێ کێشە و گرفت، ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم ڕەوتە سەرکەوتوو دەبێ. "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بانگەوازێکە بۆ دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی لە سەرانسەری ناوچەکەدا و هەروەها دەرفەتێکی مێژوویی و بانگهێشتێکە بۆ تاقیکردنەوەی ڕێگایەکی سیاسیی تازە.