ئاب 20, 2025 22:12 Asia/Tehran
  • 17کارمەندی شارەوانی تورکیا دەستگیرکران

ئینان گونای سەرۆکی شارەوانی بی ئۆغڵو و ١٦ کەسی دیکە لە لێکۆڵینەوەکانی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکران

بەپێی ڕاپۆڕتی  میدیاکانی تورکیا، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن  داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە دەستیپێکراوە، ١٧ کەس بۆ وێنە  ئینان گونای  سەرۆکی شارەوانی بی ئوغلو  بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێک کە بۆ ئەنجامدانی تاوان پێکهێنراوە" و "ساختەکاری دژی دامەزراوە و  ڕێکخراوە  دەوڵەتییەکان "دەستگیرکراون. هەروەها سیهان ئۆزجان بەڕێوەبەری نووسینگەی ئینان گونای سەرۆکی شارەوانی و ئیسماعیل ئاک کایا برای ژنەکەی و دەنیز گولێلی شۆفێرەکەی و ڕەجەب  جەبەجی شۆفێری ئیمامئۆغڵو لەگەڵ ئیبراهیم جان یامان و ماهر گون دەستگیرکران. 27 کەسی دیکەش بە قەدەغەکردنی  چوونە دەر لە وڵات و لەژێر چاودێریی دادوەریدا ئازادکراون.

سەرپەیڤ