وشداری تورکیا بە هەسەدە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جه ختی کرد ، پابه ند نەبوونی هەسەدە به بەڵێنەکانی بۆ داماڵینی چه ک و تێکه ڵبوون له گه ڵ سوپای سوریا، یه کپارچه یی خاکی وڵات و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەخاته مه ترسییه وه .
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە هێزەکانی سوریای دیموکرات و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو هێزانە لەگەڵ سوپای نوێی سوریادا یەکبگرن و خۆیان لە هەر کردەیەک یان لێدوانێک بپارێزن کە یەکپارچەیی خاکی سوریا بخاتە مەترسییەوە. وەزارەتی بەرگری تورکیا لە درێژەدا ئیدیعای کرد کە هێزەکانی هەسەدە بەڵێنەکانی خۆی بۆ داماڵینی چەک و تێکەڵبوون لەگەڵ حکومەتی سوریا جێبەجێ نەکردووە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا. وەزارەتی بەرگری تورکیا جه ختی کرده وه که هه موو پاڵپشتییه کی پێویست پێشکه ش به سوریا ده که ن، هه م بۆ یارمەتیدان بە سه قامگیرکردنی سوریا و هه م بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی.