ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە
ئهیلوول 21, 2025 12:22 Asia/Tehran
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوای تورکیا ، وای کرد خەڵکی ئەو ناوچانە ، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبێڵن.
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا دەڵێ: بەهۆی باوە سات بەسات ئاگرەکە تەشەنە دەکات و بەسەدان فریاگوزار و دەیان کۆپتەر لەهەوڵی کوژاندنەوە یان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە دان.
ئیبراهیم یوماکڵی گوتیشی: لەبەر با کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئەستەمە بەڵام لە پارێزگەکانی دەوروبەرەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەهانامانەوە هاتوون و گشت هەوڵەکان خراوەتە گەڕ.