هەڵمەتی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا
تشرینی یهکهم 07, 2025 16:22 Asia/Tehran
بەفەرمانی داواکاری گشتیی ئەنقەرە ، هەڵمەتێکی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا بەڕێوەچوو.
لەو هەڵمەتەدا کە ئەمڕۆ سێشەمە ، هاوکات لە 22 پارێزگەی تورکیا بە ئەنقەرەشەوە ، بەڕێوەچوو ، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ئەووڵاتە ، 125 گومانلێکراویان لەبواری ساختەکردنی بەڵگەی مۆڵەتنامەی شۆفیری و بڕوانامەی زانکۆکان و وەرگرتنی واژۆی ئەلەکتڕۆنیی لەبەرپرسانی حکومیی ، قۆڵبەست کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، تائێستا 92 گومانلێکراو زیندانی کراون و دۆسیەیان لە دادگا، بۆ تۆمارکراوە.
نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانی سایبێری لە دادگەی گشتیی ئەنقەره ، ماوەیەک لەوە پێش ، لێکۆڵینەوەی لەسەر واژۆ ئەلەکترۆنییەکان و سەنتەرەکانی هاوپێوەند و بەڵگەی ساختەی پێوەندیدار بە بەرپرسانی حکومیی ، دەست پێکردبوو و ئەو باندەی خستبووە ژێر چاوەدێرییەوە .