تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 13:44 Asia/Tehran
  •  ئەردۆغان: تورکیا لە تیم وۆرکی چاوەدێری بەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەغەزە ، بەشدارە

سەرۆکی تورکیا دەڵێ بە خواستی خوا ئێمە لە تیم وۆرکی چاوەدێری بەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەغەزە ، بەشداردەبین.

ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی ساڵی خوێندندا گوتی ناردنی یارمەتی بۆ غەزە ، ڕێککەوتنی دیلبەدیل و وەستاندنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیی ، گەلێ گرنگە و تورکیا هاوڕێی وڵاتانی تر لە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی غەزەدا بەشدار دەبێت.

سەرۆکی تورکیا لەبارەی ئاگربەسیشەوە گوتی ئێمە چاوەدێرییەکی توندوتۆڵمان بەسەر پڕۆسەکە دەبێت و ئامانجی ئێمە کۆتایی هاتنی جینۆساید و جێگیرکردنی ئاشتی لەناوچەکە دایە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند برایان و خوشکانی ئێمە لە غەزە ،  شیاوی ئاشتی و ئارامیی و ئاسایشن.

سەرپەیڤ