ئۆجەلان: حکومەتی تورکیا دەبێ هەزاران زیندانی ئازاد بکات
تشرینی یهکهم 19, 2025 18:05 Asia/Tehran
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کرد و داوای لێکرد هەنگاو بنێت بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانی، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئێستای چەکداماڵینی پەکەکە و بەدیهێنانی ئاشتی ناوخۆییدا.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە پەیامە نوێیەکەیدا کە لەلایەن پارێزەرانییەوە بڵاو کرایەوە ڕایگەیاند: بنەمای مافی هیوا، کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دامەزراوە، هەنگاوێکە کە حکومەت دەبێت بینێت.ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی کرد: مەسەلەی ئازادکرانی زیندانییەکان کار لە هەزاران کەس دەکات، بە هەر ڕوانگەیەک بێت. حکومەت دەبێت ئەم بارگرانییە لابەرێت، و دەبێت ئەمەش لە ڕوانگەیەکی یاساییەوە بێت.سیاسەت و دادپەروەری ئەمە دەخوازێت.