دەم پارتی: پرۆژەیاسای نوێکردنەوەی ماوەی هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە سوریا و عێراق نایاساییە
تشرینی یهکهم 21, 2025 17:00 Asia/Tehran
نوێنەری باڵای دەم پارتی پرۆژە یاساکەی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نوێکردنەوەی ماوەی فەرمانبەرێتی هێزی سەربازیی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا و عێراقی بە نایاسایی و بێ بنەمای مافەوانی وەسف کرد.
گوڵستان قەلیچ کوچییت پێیداگرت: "بەردەوامبوونی سیاسەتە ئاسایشییەکان تەنیا هەر تەشەنەسەندنی زیاتری قەیران و توندوتیژیی بەدواوە بووە."
گوڵستان قلیچ هەروەها وتی: "خەڵکی سوریا پێویستیان بە پێکهێنانی وڵاتێکی دیموکراتیکو یەکگرتووە، نە درێژەپێدانی شەڕ."
گوڵستان قەلیچ بە ڕەتکردنەوەی ئەم پرۆژەیاسایە داوای لە هەموو پارت و هێزە کۆمەڵایەتییەکان کرد لە جیاتی شەڕ، پشتیوانی لە ئاشتی، یەکسانی و دیموکراسی بکەن.