"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو" بە تۆمەتی سیخوڕیی دادگەیی دەکرێت
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەستەمووڵ، تۆمەتی "سیخوڕیی" درایە پاڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی لەکار لادراوی گەورەشارەوانیی ئەستەموڵی جەهەپە و هەریەک لە رۆژنامەڤانان "نەجاتی ئۆزکان" و "مەردان یانارداغ" دامەزرێنەری تەلەڤزیۆنی Tele1.
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بە تۆمەتی سیخوڕی دادگایی دەکرێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیش، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەستەمووڵ هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی تەلەڤزیۆنی Tele1 و "مەردان یانارداغ" دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ، لە رێگەی بەرنامەی "ئەستەنبووڵ هی تۆیە" زانیاریی کەسیی 4.7 ملیۆن کەس بە دوو وڵاتی بیانی دراوە و زانیاریی 3.7 ملیۆن کەسیش لە رێگەی "دارک وێب"ـەوە فرۆشراون.
لە راگەیێندراوەکەدا کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە، دوای لێکۆڵینەوەکان، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 13 کەس بە تۆمەتی "بەدەستهێنانی زانیاریی کەسیی بە شێوەیەکی نایاسایی، ئەندامبوون لە رێکخراوی تاوانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو" دەرکراوە.