داکۆکی ئەردۆغان لە درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442423-داکۆکی_ئەردۆغان_لە_درێژەی_ئامادە_بوونی_سەربازیی_تورکیا_لە_عێراق_و_سووریا
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا لە کاردانەوە بە توند بوونەوەی ڕەخنەکان لە درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ناو عێراق و سووریا بانگەشەی کرد کە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا دەبێتە هۆی دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچە دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2025 15:25 Asia/Tehran
  • داکۆکی ئەردۆغان لە درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا لە کاردانەوە بە توند بوونەوەی ڕەخنەکان لە درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ناو عێراق و سووریا بانگەشەی کرد کە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا دەبێتە هۆی دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچە دا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی  گەڕانەوەی لە سەردانە فەرمیەکەی  بۆ کوەیت و قەتەر و عومان ئاماژەی بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ عێراق و سوریا کرد و ڕەخنەی لە زیادبوونی دژایەتیەکان لە گەڵ  ئەم بڕیارە گرت، بەتایبەتی لەلایەن پارتی کوماری  گەل . ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی کرد کە بوونی تورکیا لەو وڵاتانە تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نییە، بەڵکو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەگەلێکە  کە بوونی نەتەوەیی تورکیا دەکەنە ئامانج.  لەم دواییانەدا  پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕێوە لەگەڵ درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازی بۆوڵاتانی لوبنان و سوریا و عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ ،  بەمەبەستی  بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستیەکان.