شاندی ئیمراڵی: لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ئەردوغان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442540-شاندی_ئیمراڵی_لێکتێگەیشتنمان_لەگەڵ_ئەردوغان_هەیە
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لێکتێگەیشتن و کۆدەنگیی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە.
(last modified 2025-10-31T12:50:42+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 15:32 Asia/Tehran
  • شاندی ئیمراڵی: لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ئەردوغان هەیە

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لێکتێگەیشتن و کۆدەنگیی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ لە کۆشکی سەرۆک کۆماری (بەشتەپە) پێشوازی لە "پەروین بوڵدان" بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و "میدحەت سانجار" پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها کرد. جگە لە سەرۆککۆمار و شاندی ئیمراڵی، هەر یەک لە ئەفکان ئاڵا، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا(میت) ئامادە بوون. شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە رایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و کۆدەنگییان هەبووە بۆ هاویشتنی ئەو هەنگاوانەی  پرۆسەکە بە شێوەیەکی خێراتر و دروستتر بەڕێوە دەبەن.ئەم شاندە هەروەها رایگەیاندووە، " لە کۆبوونەوەکەدا، کە نزیکەی یەک کاژێری خایاند، بۆچوون و پێشنیازی خۆمان سەبارەت بە قۆناخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەبێت بنرێن، پێشکەشکرد.