شەڕە قسە لە پەرلەمانی تورکیا
تشرینی دووهم 01, 2025 14:44 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە کاردانەوە لە حاند تۆمەتی نوێنەری پارتی خوب ، ئەندامانی پارتەکەی بە خیانەت بە نیشتمان و وڵات تۆمەتبار کرد و کۆبوونەوەی کومیسیونی بودجەی بەجێهێشت.
لە میانەی پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ی تورکیا لە کومیسونی بەرنامە و بودجەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، شەڕە قسەی توند لەنێوان نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان و ئێرهان ئوستا نوێنەری پارتی خوب ڕوویدا. ئوستا بە پرسیارێک سەبارەت بە هوگری کورتولومش بە پەکەکە " سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای بە توندی توڕە کرد، سەرۆکی پەرلەمانیش ڕەخنەی توندی لە کردەوەی ناکوکی نانەوەی پارتی باش لە پرۆسەی ئاشتی سیاسیدا گرت و کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت. کورتوڵوموش باسی لەوەش کرد کە نە لایەنگری پەکەکەم و نە پشتیوانی. درێژە بەم نمایشە سیاسییە مەدەن.