سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەبرێتە دادگا
تشرینی دووهم 07, 2025 11:28 Asia/Tehran
داواکاری گشتی ئەستەموڵ دۆسیەیەکی لەدادگا بۆ ئوزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل "جەهەپە" و گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەتۆمەتی بێڕێزی بە سەرۆک کۆمار و ڕایەدارە حکومییەکان ، کردەوە.
ئەو دۆسیەیەش لەپاش وتاردانی ئۆزەل لەکۆبوونەوەیەک لە عیمرانییە کراوەتەوە.وەک ڕاگەیەندراوە ئەو سیاسەتوانە قسەی نەشیاوی بەدژی بەرپرسانی دادەوانی کە خەریکی ڕاپەڕاندنی دۆسیەی گەندەڵی شارەداری پێشووی ئەستەموڵ بوون ، کردووە.
هاوکات ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو شارەداری ئەستەموڵ و لە کادیرە باڵاکانی جەهەپە بە هۆی دۆسیەی گەندەڵی ، ساختەکردنی بەڵگە و بێڕێزی بە بەرپرسان ، لە گرتووخانە دایە و چالاکی سیاسیشی لێ قەدەغە کراوە.