داوای ٢٣٥٢ ساڵ زیندان بۆ ئیمامئوغڵوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442754-داوای_٢٣٥٢_ساڵ_زیندان_بۆ_ئیمامئوغڵوو
دادستێنی گشتیی ئەستەنبوڵ، "ئاکین گۆرلەک"، سزاخواستەکەی شارەوانیی گەورەشاری ئەستەنبوڵی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای دوو هەزار و ٣٥٢ ساڵ زیندانی کردووە بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو .
(last modified 2025-11-11T12:09:00+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2025 12:37 Asia/Tehran
  • داوای ٢٣٥٢ ساڵ زیندان بۆ ئیمامئوغڵوو

دادستێنی گشتیی ئەستەنبوڵ، "ئاکین گۆرلەک"، سزاخواستەکەی شارەوانیی گەورەشاری ئەستەنبوڵی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای دوو هەزار و ٣٥٢ ساڵ زیندانی کردووە بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو .

پرۆسەی ئامادەکردنی سزاخواستی تایبەت بە  ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورە شاری ئەستەنبوڵ کە ئێستا لە بەنددایە، تەواو بووە و دادستێنی گشتی داوای زیاتر لە دوو هەزار و ٣٠٠ ساڵ زیندانی کردووە بۆی. نووسینگەی دادستێنی گشتیی ئەستەنبوڵ گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئیمامئۆغڵوو تیمێکی تێکدەر و جەنایەتکاری هەبووە. لەو سزاخواستە ئامادەکراوەیەدا، لەبەر ١٤٢ کەتن ویاساشکێنی داوازی سزا کراوە بۆ ئیمامئۆغڵوو و کۆی سزای پێشنیارکراو بۆی گەیشتۆتە دوو هەزار و ٣٥٢ ساڵ.