تشرینی دووه‌م 21, 2025 13:05 Asia/Tehran
  • دۆران کاڵکان: حکومەتی تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە دڵخوازی ئەو بێ، بەڵام شتی وا نابێ

فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە بە ڕەخنەی لە سیاسەتی تاکلایەنەی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی نوێی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، ڕاشیگەیاند کە بڕوای وایە ئەو ڕێگایەی حکومەتی تورکیا گرتوویتەبەر ئاکامەکەی هەر "شکست و بنبەست"ـە.

دۆران کاڵکان، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیادا ڕایگەیاند کە پەکەکە هەموو هەنگاوە پێویستەکانی هەڵگرتوووە بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی، بەڵام حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تاکلایەنە؛ سیاسەتێک کە بە بڕوای ئەو لە کۆتاییدا هەر "شکست و بنبەست"ی لێدەکەوێتەوە. ئەم فەرماندە باڵایەی پەکەکە وتیشی: پەکەکە بە پشتبەستن بە داخوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، "هەنگاوی گەورەی" لەپێناو ئاشتی لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەڵێناوە، شەڕی ڕاگرتووە، کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی بەرپا کردووە و لەم دواییانەشدا بڕیاریداوە هێزەکانی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بکشێنێتەوە.کاڵکان حکومەتی تورکیای بە گرتنەبەری سیاسەتی تاکلایەنە تۆمەتبار کرد و وتی: تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە دڵخوازی ئەو بچێتە پێشەوە و  خۆی تەنیا هەنگاوێکیش  هەڵنەگرێت. بەڵام پێویستە بزانێت کە ئەم بابەتە بەو شێوەیە ناچێتەپێشەوە.

سەرپەیڤ