باغچەلی: دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ڕووداوێکی مێژووییە
ڕێبەری پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا، دیداری شاندەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالیی بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد و وتی کە بۆ هێنانەدیی "تورکیای بێ تیرۆر" هیچ ترسێکیان لە دڵدا نییە، تەنانەت ئەگەر سێدارە چاوەڕێیان بکات.
دەوڵەت باغچەلی بە ڕەخنەی تووند لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن کە تەنانەت یەک نوێنەریشیان نەناردە نێو ئەم شاندەوە، پێیداگرت: ئاشتی و بنەبرکردنی تیرۆر ویست و خواستی گەل و حکومەتی تورکیایە و هیچ هەڕەشەیەک ئەم پرۆسەیە ناوەستێنێ. پێویستە ئاشتی، ئارامی و پاوەجێی لەم وڵاتە دابمەزرێ و تیرۆریزم بۆ هەمیشە بنەبڕ بکرێ. باغچەلی هەروەها ئۆپۆزسیۆن، میدیاکان و ژمارێک ناوەندی توێژینەوەیی تۆمەتبار کرد بە تەگەرەنانەوە، دووڕوویی و هەوڵ بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان تورک و کورد و وتیشی: پرۆسەی تازەی ئاشتی و سەردانی شاندەکەی پەرلەمان لە ئیمرالی، هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ و دامەزراندنی ئاسایش.