باکرهان: ئێستا کاتی ئەوەیە پەیوەندی برایانەمان لە ململانێکان دوربخەینەوە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگهیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە پەیوەندی برایانەمان لە ململانێکان دوربخەینەوە و بیگەڕێنینەوە بۆ بنەمایەکی یاسایی و دیموکراسی.
تونجەر باکرهان ئهمڕۆ سێشهممه لهبارهی سهردانی کۆمسیۆنی پهرلهمانی تورکیا بۆ لای عهبدوڵا ئۆجهلان له ئیمڕاڵی، ڕایگهیاند، "کۆبونەوەکە لەگەڵ ئۆجەلان توانی پرسی کورد بگەیەنێتە سەر پلاتفۆڕمێکی سیاسی بەهێز. هاوسهرۆکی دهم پارتی دهڵێت، "تورکیا پابەندبونی خۆی بە ئاشتیەوە ڕاگهیاندوه، کاتی ئەوە هاتوە ئەم بەڵێنانە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، شتە چارەنوسسازەکە هەنگاونانە بۆ دامەزراندنی کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی، ئێستا، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی پەرلەماندایە.هاوکات دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ئهمڕۆ سێشهممه له پهرلهمانی تورکیا، لهبارهی پڕۆسەی ئاشتی ڕایگهیاند، هیچ گەڕانەوەیەک لەو پڕۆسەیە نییە، "ئەوانەی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن دژایەتی دەوڵەتیش دەکەن"، دهشڵێت، لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک پرسیار لە سازشکردن، دواخستن، یان بچوکترین دودڵی نییە سەبارەت بە ئامانجی ئێستا.