دەوڵەت باخچەلی: ئامانج یەکسانیی تورک و کوردە؛ هەموومان گەلی تورکیاین
کانونی یهکهم 03, 2025 19:02 Asia/Tehran
ڕێبەری پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا(مەهەپە)، وێڕای پێداگریی لەسەر پرۆژەی "تورکیای بێ تیرۆریزم" ڕایگەیاند؛ هیچ مامەڵە یان کشانەوە لە پرۆسەی تازەی ئاشتی، قەبووڵکراو نیە.
دەوڵەت باخچەلی وتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، "بەرپرسیارەتییەکەی قەبووڵکردووە" و پەکەکە پاش بانگەوازی٢٧ی شوبات، پرۆسەی چەکداماڵینی دەسپێکردووە، بەڵام هێزەکانی کورد لە سووریا بە یەپەگەو هەسەدەوە، هێشتا چەکیان دانەناوەو دەبێ پێبەندی ڕێککەوتن و بانگەوازەکەی ئۆجەلان بن. باخچەلی وتیشی: دەوڵەتی تورکیا هیچ مامەڵەیەکی سیاسیی ئەنجام ناداو کەسانێک کە هەڵخەڵەتاون بەڵام تێوەگلاوی جموجۆڵە چەکدارییەکان نەبوون، دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. ناوبراو بە دروشمی " هەموومان میللەتی تورکین" وتی: ئامانج، کەمکردنی کەلێنی نێوان تورک و کوردو بەهێزکرانی برایەتیی نیشتمانییە.