کانونی یه‌که‌م 07, 2025 18:00 Asia/Tehran
  • وشداریی دەم پارتی بەسست بوونی حکومەتی تورکیا لەپرۆسەی ئاشتیدا

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ؛ پەکەکە سێ هەنگاوی گرینگی بۆ ئاشتی هەڵگرتووە بەڵام سست بوونی حکومەت، جێی مەترسییە بۆسەر ئەو هەلە مێژووییە.

"تونجەر بەکرخان" وشداریی دەدا؛ بێتوو ئانکارا خەمساردبێ، لەوانەیە هیوابەخشترین هەلی چەند دەیەی ڕابردوو تووشی چارەنووسی پرۆسەی ئاشتیی ٢٠١٥ ببێ. بەبڕوای بەکرخان پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆجەلان و هێمنیی مەیدانی، دەرفەتێکی کەم وێنەی خستووەتەبەردەم چارەسەریی پرسی کوردەکان و بەهێزکرانی دیموکراسیی تورکیا کە نابێ لەکیس بچێ. قۆناخی تازە بەپێچەوانەی دانوستانە ئاشکراکانی ڕابردوو، بەنهێنی و لەڕێی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانییەوە دەچێتەپێش کە تەنانەت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیداری کردووەو خەریکی یەکلاکردنەوەی راپۆری هاوپێوەند بە چوارچێوەی چەکداماڵین و تێکەڵکردنی هێزەکانە. بەکرخان سەرباری ساڵێک هێمنیی ڕێژەیی، جەخت لەوە دەکا کە خەڵک هیچ گۆڕانێکی کرداریی نابینن، دەسبەسەرکرانەکان وزەخت وگوشارە ئاسایشییەکان هەروا بەردەوامەو حکومەت دەبێ خێرا، هەنگاوی مافەوانیی متمانەبەخش، هەڵگرێ. 

سەرپەیڤ