کورتوڵموش: تورکیای بێ تیرۆر پرۆژەی حکومەتە
کانونی یهکهم 09, 2025 13:54 Asia/Tehran
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند:"تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لە چوارچێوەی ئەرکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی نییە، کە لە پەرلەمان پێکمانهێناوە، بەڵکو ئەمە پڕۆژەیەکی حکومەتە."
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت و کۆتایی پێبێت، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە کارەکانیان بەردەوامن.
زیاتر لە ساڵێکە حکومەتی تورکیا بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، دەستی بە قۆناخێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کردووە. بەرپرسانی تورکیا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم پرۆسەیە وەکو "سیاسەتی حکومەت" و بە ستراتیژییەکی جیاواز لە رابردوو بەڕێوەدەچێت.