ئەردۆغان خوازیاری چەکداماڵینی کوردی سووریا بوو
کانونی یهکهم 10, 2025 17:49 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) کرد بەپێی "ڕێککەوتنی دەی ئادار" چەک دانێن و تێکەڵی داڕشتی ئاسایشیی حکومەتی تازەی سووریا بن.
"رەجەب تەییب ئەردۆغان" ئیدیعای کرد؛ جێبەجێکرانی ئەو رێککەوتنە پێش دەگرێ بە ناسەقامیی سووریا لەلایەن دەسەڵاتە دەرەکییەکانەوەو جەختی کرد لەسەر پێکهاتنی "سووریایەکی یەکڕیز و سەقامگرتوو". ئەردۆغان لە کۆتاییدا سەرلەنوێ داوای لە یەپەگە کرد پرۆسەی تێکەڵبوون بە سوپای سووریا قەبووڵ بکا؛ داوایەک کە چەند رۆژ لەمەوبەر، هاکان فیدانیش لە دۆحە باسی کردبوو.