رەخنەی نوێنەری دەم پارتی لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە پەرلەمانی تورکیا
کانونی یهکهم 10, 2025 18:15 Asia/Tehran
نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەخنەی گرت لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەدا.
"ساڵحە ئایدێنیز" وتی: ئەوەی کە زمانی بەملوێنان کەس لە پەرلەمان قەدەغە بێ، قەبووڵنەکراو و جێی شەرمەزارییە. چەند ووشەی کوردیی لە یادداشتی کۆڕ و دانیشتنەکان دەسڕنەوە و دەنووسن "ئیکس" واتە زمانێکی نادیار یان فڵانە زمان. وەک ئەوەی ئەو زمانە، تاوانێکە کە ئێمە دەیکەین. ئایدێنیز وتیشی: ئەو رەفتارە نەک هەر بێ ڕێزیی بە کوردەکانە، بەڵکوو خەمساردیی لەحاند کەلەپورێکی مێژوویی وکەلتورێکی هاوبەشە.