رەخنەی نوێنەری دەم پارتی لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە پەرلەمانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443278-رەخنەی_نوێنەری_دەم_پارتی_لە_قەدەغەکرانی_زمانی_کوردیی_لە_پەرلەمانی_تورکیا
نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەخنەی گرت لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • رەخنەی نوێنەری دەم پارتی لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە پەرلەمانی تورکیا

نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەخنەی گرت لە قەدەغەکرانی زمانی کوردیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەدا.

"ساڵحە ئایدێنیز" وتی: ئەوەی کە زمانی بەملوێنان کەس لە پەرلەمان قەدەغە بێ، قەبووڵنەکراو و جێی شەرمەزارییە. چەند ووشەی کوردیی لە یادداشتی کۆڕ و دانیشتنەکان دەسڕنەوە و دەنووسن "ئیکس" واتە زمانێکی نادیار یان فڵانە زمان. وەک ئەوەی ئەو زمانە، تاوانێکە کە ئێمە دەیکەین. ئایدێنیز وتیشی: ئەو رەفتارە نەک هەر بێ ڕێزیی بە کوردەکانە، بەڵکوو خەمساردیی لەحاند کەلەپورێکی مێژوویی وکەلتورێکی هاوبەشە.