بەفر و کڕیوە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا
کانونی یهکهم 11, 2025 14:56 Asia/Tehran
بارینی بەفر و کڕیوەی زۆر لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی و کوردنشینی تورکیا لە ئاگری تا وان و هەکاری، دەیان گوندی بە بەفر گەمارۆ داوە و کەمبوونەوەی ئاستی بینین و خزبوونی ڕێگاوبانەکان و سەهۆڵبەندان ، هاتووچۆی پەکخستووە .
کەمبوونەوەی مەودای بینین و سەهۆڵبەندان و خزبوونی ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی ئاگری، ئەرزەنجان، دێرسیم، قارس، وان، هەکاری و موش کێشەی جددی بۆ خەڵک و شۆفێران دروستکردووە. لە شاری وان، داخرانی ڕێگاوبانەکان بە سەر ٢٨ گوند و لە هەکاری ٤٣ گوند و لە پارێزگاکانی دیکەش ژمارێکی زۆر لە ڕێگاکانی شار و گوندەکان داخران. کەمبوونەوەی مەودای بینین و خزبوونی ڕێگاوبانەکان و سەهۆڵبەندان هاتووچۆی خەڵکی تووشی کێشە کردووە .