تورکیا دژی مانەوەی هەسەدەیە لە سوریا
کانونی یهکهم 12, 2025 21:27 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتی: تورکیا دژی مانەوەی هەسەدەیە بەشێوەی یەکەی سەربەخۆ و رەتیشی کردەوە ئۆپراسیۆن بکەن لە سوریا
زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئهمڕۆ ههینی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، وهزارهتهکهیان ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە لە بارەی ئەنجامدانی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنى سەربازی نوێ لە سوریا بڵاوکراونهتهوه، هەوڵەکانی هەسەدە بۆ دەستکەوتنی کات بێهودەیەو هیچ ئەنجامێکی لێناکەوێتەوە.
"ئهوهشی خستهڕو"هەسەدە بەردەوامە لە چالاکییەکانی لەبری تێکەڵبون بە سوپای سوریا، ئەوەش زیان بە هەوڵەکان دەگەیەنێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایش لە سوریا، تێکەڵکردنی هەسەدە دەبێت تاکەکەسی بێت نەک وەک یەکەیەکی سەربەخۆ.