بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کرد
کانونی یهکهم 15, 2025 17:27 Asia/Tehran
لە "وان"ـەوە هەتا "هەکاری" و "موش"، بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کردووەوە و زۆرێک لە ڕێگاکانی داخست.
بارینی بەفری قورس و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، هاتوچۆی خەڵکی پەکخست و زۆرێک لە ڕێگاوبان و جاددەکانی داخست و لە هەندێک ناوچەشدا خەڵک ناچاربوون بۆ کردنەوەی ڕێگاو جادەکان ، پێمەڕەو بەفرماڵ بگرنە دەس . شارەوانی شاری پڕحەشیمەتی وان ڕایگەیاند؛ بە هۆی بارینی قورسی بەفر ڕێگای سەت و دوو شوێنی نیشتەجێیبوون لە شارەکانی میکس، شاخ ، پاییزاوا ، ئیپەک یولو و مەحموودی داخراوە .