دەسبەسەرکرانی نەوەد ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی فەتۆ لە تورکیا
کانونی یهکهم 17, 2025 17:16 Asia/Tehran
پۆلیسی تورکیا بە ىڕیارێکی دادەوانی، نەوەد کەس لە سی و نۆ پارێزگای ئەو وڵاتەی دەسگیر کرد.
"عەلی یێرلی کایا" رایگەیاند: ئەو کەسانە بەتاوانی ئەندامەتی لە گرووپی فەتۆداو هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەو بوژاندنەوەی ئەو تۆڕە لەنێو دەم و دەزگە جۆربەجۆرەکان دەسگیرکراون. بەقسەی یێرلی کایا، ئەو کەسانە شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە ئەستەمووڵ، ئانکارا، ئەزمیر و چەند شاری دیکە قۆڵبەست کراون. حکومەتی تورکیا، "فەتحوڵڵا گولەن" و دەم و دەزگەکەی تۆمەتبار دەکا بەوەی کە کودەتای پانزەی ژولای دووهەزار و شانزەی ڕێکخستووە.