کانونی یه‌که‌م 20, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری تورکیا هەڕەشە لە هەسەدە دەكات

وەزیری بەرگری توركیا بە هەڕەشەی دووبارە دژی هەسەدە ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک كە پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیكی سووریا واتە هەسەدەوە هەبێت .

یاشار گوێلەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی زۆر باش دەزانێت دەبێت چ ڕێوشوێنێک لەدژی هەسەدە بگرێتەبەر و وەک ڕابردووش توانا و دەسەڵاتی دووبارەکردنەوەی کردەوەکانی ساڵانی ڕابردووی هەیە .وەزیری بەرگری  تورکیا  وتیشی: ئێمە لە هەڵوێستی دیمەشق سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی دیموكراتیكی سووریا لەحكومەت تێدەگەین هێزەكانی دیموكراتیكی سووریا دەبێ تێكەڵی .سوپای سووریا بكرێت.

لە حاڵێكدا كە تورکیا لەم دواییانەدا کاروانی سەربازی و چەکی نوێی بۆ سوریا ناردووە ، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم دواییانەدا بەو بانگەشەیەی كە حكومەتەكەی هۆگرییەكی بە  ئوپراسیونی سەربازیی دژی هەسەدە نییە  هۆشداریی دا کە  سەبری  لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو شتەی کە ناوی نرا  دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سوریا بەرەو کۆتایی دەڕوات .

سەرپەیڤ