سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا: سەردار سولەیمانی هی هەموو مرۆڤایەتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443556-سکرتێری_گشتیی_پارتی_وەتەنی_تورکیا_سەردار_سولەیمانی_هی_هەموو_مرۆڤایەتییە
سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا وتی: سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی کە زۆر ئازایانە لەهەمبەر ئەمپریالیزمی ئەمریکاو رژێمی زایۆنی راوەستا، تەنیا هی ئێران نییە، بەڵکوو ئوستوورەیەکە بۆ گشت وڵاتانی ئاسیای رۆژاوایی و هەموو مرۆڤایەتی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا: سەردار سولەیمانی هی هەموو مرۆڤایەتییە

سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا وتی: سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی کە زۆر ئازایانە لەهەمبەر ئەمپریالیزمی ئەمریکاو رژێمی زایۆنی راوەستا، تەنیا هی ئێران نییە، بەڵکوو ئوستوورەیەکە بۆ گشت وڵاتانی ئاسیای رۆژاوایی و هەموو مرۆڤایەتی.

"ئوزگور بورسالی" لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی لە مۆسکۆ وتی: ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی بۆ ئێمە میراتێکی زۆر گەورەی بەجێهێشت، ئەو لەناو دڵ و ناخی ئێمەدایەو ڕێبازەکەی درێژە پێ دەدەین. ناوبراو، ئەنجامی کردەی دڕندانەی رژێمی زایۆنیستی لە فەلەستینی بە شکستی ئەو رژێمە زانی و وتی: ئێمە هەردەم یادی شەهیدانی فەلەستینی لەوان ئیسماعیل هەنیەو یەحیا سنوار، بەرز ڕادەگرین.

بورسالی وتیشی: گەلانی تورکیا، ئێران، ڕ‌ووسیاو فەلەستین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمپریالیزم و زایۆنیزم، لە بەرەیەکی هاوبەش و یەکگرتوودان.