زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443709-زیادبوونی_ژمارەی_کوشتنی_ژنان_لە_تورکیا
ناوەندی لێکۆڵینەوەی (سامر) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025دا چوارسەت و بیست ژن لە تورکیا داکوژراون، هەروەها پێنسەت و هەشت ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2026 13:20 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان لە تورکیا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی (سامر) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025دا چوارسەت و بیست ژن لە تورکیا داکوژراون، هەروەها پێنسەت و هەشت ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی لێکۆڵینەویی (سامێر) کە پشت بە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان دەبەستێت، لە ڕاپۆرتێکدا بەناونیشانی "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە  ڕۆژی یەکی  ژانویە   تا سی و یەکی  دیسامبری دووهەزار و بیست و پێنج  ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی  دوو هەزار و بیست و پێنج  لە تورکیا لانیکەم  چوارسەت و بیست  ژن کوژراون و  پێنسەت و  هەشت  ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها  شەشسەت و شەست و دوو  ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بوونەتەوە و  نەوەد و شەش  ژنیش هەڕەشە و سووکایەتیان پێکراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەدا ٦٠ی گومانلێکراوەکانی ئەو ڕووداوانە نەناسێندراون ، هەروەها لەسەدا ١٥ی ئەو کوشتنانە لە ئەستەمۆڵ ڕوویانداوە و ئەستەموڵیش لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی بۆ سەرمنداڵان لە پلەی یەکەمدایە.