ڕاگەیاندنی نرخی هەڵاوسان لە تورکیا لەلایەن دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ»
کانونی دوھەم 05, 2026 17:08 Asia/Tehran
دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ» لە تورکیا نرخی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
بە پێی داتاکانی ئەم دامەزراوە ناحکوومییە، کە یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین دامەزراوەکانی توێژینەوەی نرخی هەڵاوسان لە تورکیا، نرخی هەڵاوسانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ـ کۆتا مانگی ساڵی میلادی ـ ٢.١١٪ بووە، هەروەها نرخی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی میلادی ٥٦.١٤٪ ڕاگەیاندراوە.
لە هەمان کاتدا، ژووری بازرگانی ئەستەمۆڵیش نرخی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانە لە تورکیا بە ڕێژەی ١.٢٣٪ و ٣٧.٦٨٪ ڕاگەیاند.