په‌رله‌مانتارێکی تورکیا: ئه‌نقه‌ڕه پشتیوانی هێرشی گرووپه‌کان بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب ده‌کات
ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر حه‌ڵه‌ب رایگه‌یاند، تورکیا پاڵپشتیی هەتەشە دەکات و ئەو پەیوەندییە بازرگانییانەی کە لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پەرەی پێ دەدرێت، شەڕەکەی قوڵتر کردۆتەوە.
"سەڤدا کاراجا" له‌باره‌ی پەلامارەکانی گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، رایگه‌یاند، هێرشەکان ڕێگەخۆشکەر بوون لەبەردەم بەئامانجگرتن و کوشتنی خەڵکانی مەدەنی و لەنێویاندا منداڵ و هەزاران کەسیش ئاوارە بون، تورکیا پاڵپشتیی هەتەشە دەکات و ئەو پەیوەندییە بازرگانییانەی کە لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایونی پەرەی پێ دەدرێت، شەڕەکەی قوڵتر کردوەتەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، زەمینەی سیاسی و مەیدانیی ئەو هێرشانە لەلایەن ئەنقەرەوە دەڕەخسێنرێت، چەندین ڕۆژە لێدوانی دژ بە هەسەدە لەلایەن دەسەڵاتی کۆشک و نوێنەرانی هاوپەیمانیی کۆمارەوە دەدرێت، زیادبوونی جموجۆڵی سەربازی و ئەو پشتیوانییە ئاشکرایەی هەتەشە، نیشاندەری ئەوەن کە ئەوەی لە حەڵەب ڕودەدات لە چوارچێوەی سیاسەتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دایە کە لەلایەن تورکیاوە پەیڕەو دەکرێت.