سەرۆکی جەهەپە: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی دانێتە سەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا
کانونی دوھەم 13, 2026 17:55 Asia/Tehran
سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا هەبێت و دەشڵێت: "دەبێت هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بنرێت."
ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند: "وەک جەهەپە داکۆکی لە یەکپارچەیی و سەقامگیریی خاکی سوریا دەکەین. پابەندبوون بە رێککەوتنی ١٠ی ئادار بە گرنگ دەزانین و دەمانەوێت لایەنەکان بەبێ پێکدادان، لەسەر مێزی دانوستان بگەنە تەبایی. سەرۆکی جەهەپە داوای لە ئانکارا کرد رێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر و دەستپێشخەری بکات بۆ چارەسەری بێ شەڕ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی. ئۆزەل وتیشی: "نابێت ئەم دۆخە پرۆسەی ئاشتیی کۆمەڵایەتی پەک پێبخات. پێویستە تورکیایەکی بێ تیرۆر و هەروەها دیموکراسی بە زووترین کات دابمەزرێت.