کانونی دوھەم 31, 2026 11:54 Asia/Tehran
  •  بەیاننامەی یەکێتیی چالاکانی ئایینی تورکیا بۆ پشتیوانی لە ئێران

یەکێتیی چالاکانی ئایینی سەر بە پارتی سەعادەتی تورکیا دەستوەردانی ئەمریکای لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی لە دژی ئێران شەرمەزار کرد.

یەکێتیی چالاکانی ئایینی سەر بە پارتی سەعادەتی تورکیا بەیاننامەیەکی لە ئاراستەی شەرمەزار کردنی دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها داکۆکی لە ئێران بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە وەک دیارە ئەمریکاو و ڕژێمی زایۆنی لە ژێر ئاڵای زایۆنیزمدا لە سەروبەندی ئەوەندان ئێرانی خۆراگر بەرامبەر بە کۆیلەتی بە هێزێکی گەورە و بەربڵاو گەمارۆ بدەن و پەلامار بکەنە سەر ئەم وڵاتە.

لە وەها هەلومەرجێکدا چاوەڕێ دەکرێ دراوسێ مێژووییەکانی ئێران واتە تورکیا، پاکستان، ڕووسیا و چین بە جددی لە دژی زێدەخوازی و سەرەڕۆییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بوەستن. لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە:  ئێمە وەک "کۆمەڵەی یەکێتیی دینداران" بە هەموو توانامانەوە دژ بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕاوەستاوین.

سەرپەیڤ