کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر؛ سبەی
شوبات 03, 2026 17:50 Asia/Tehran
سبەی چوارشەممە هاوئاهەنگیکارانی پارتە سیاسییەکانی ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی و جەهەپە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی کۆتایی کۆدەبنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت کۆمیسیۆنەکە لەم کۆبوونەوەیەدا تیشک بخاتە سەر نووسینەوەی راپۆرتەکە کە نەخشەڕێگەی پرۆسەکە لەخۆدەگرێت.
دوای رێککەوتنی هەسەدە و هەتەشە لە سوریا، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەدا راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تەواو بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی ئیمراڵی بکات.