ئەحمەد تورك: سیاسەتی کات بەفیڕۆدان و فریودان هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە
شوبات 09, 2026 17:55 Asia/Tehran
سیاسەتوانێكی كوردی توركیا بە وشداری دان سەبارەت بە كەمتەرخەمی حكومەتی ئەو وڵاتە لە حاند چارەسەر كردنی پرسی كورد وتی: كات كوشتن لە هەمبەر پڕۆسەی چارەسەركردنی پرسی كورد بە زەرەری كوردان و خەڵكانی دیكەی ناوچەیە .
ئەحمەد تورك سیاسەتوانی كورد و سەرۆك شارەوانی لەسەركارلابراوی گەورە شاری ماردین لە كاردانەوەبە وتەكانی ئەم دواییەی باغچەلی سەبارەت بە ئازاد كردنی بەندکراوانی كورد لە توركیا وتی : وتەكانی باغچەلی بە گرینگ دەزانین بەڵام حكومەتی توركیا بە كردەوە هیچ هەنگاوێكی گرینگی هەڵنەگرتووە و هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی بێ متمانەیی لە كومەڵگادا .
ئەحمەد تورك وتیشی لە كاتێكدا كە باس لە برایەتی دەكرێت ئێمە شایەتی توركیایەكین كە بە كردەوە لە پاڵ گرووپە توندڕەوەكانی وەك هەتەشە (هەیئەتی تەحریروشام) دا دەجووڵێتەوە.