شوبات 10, 2026 18:49 Asia/Tehran
  • ئاکپارتی: وەڵامی هەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدەینەوە

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، هەوڵ بۆ تێکدان و لەباربردنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەدرێ، بەڵام بێگومان "لە شوێنی پێویستدا وەڵامی ئەو هەوڵانە دەدرێتەوە" و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

رۆژی دووشەممە، ٩ی ٢ی ٢٠٢٦ دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاکپارتی لە ئانکارا، عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیی سازکرد.

 

چەلیک باسی لە سووربوون و پێداگریی ئاکپارتی کرد لەسەر درێژەپێدانی پرۆسەکە و گوتی: "کارەکانمان بۆ پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر بە خێرایی لە داهاتوودا بەردەوام دەبن و ئێستاش بەردەوامن. پرۆسەکە بەگوێرەی ئەو بنەمایانەی بۆمان دانابوو، بەرەوپێش دەچێت."

 

سەرپەیڤ