بۆچی ژنانی دووگیان نابێ خواردنەوە گازیەکان بخۆنەوە؟
خانمی دووگیان پێویستی بە پارێزگاری کردن لە تەندروستی خۆی هەیە لەهەموو روویەکەوە و دەبێت زۆر بە ئاگابێت لە هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانی، یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی خواردنەوەش بۆ خانمانی دووگیان خواردنەوە گازیەکانە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa زیان و کاریگەرە سلبییەکانی خواردنەوە گازیەکان بۆ خانمانی دووگیان خۆی لە 10 خاڵدا دەبینێتەوە:
1-خواردنەوە گازیەکان بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، کە زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، هاوکات کاریگەری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن هەیە و بەرزی دەکاتەوە.
2-سەرئێشە و خەمۆکیت زیاد دەکات، چونکە ئالوودەت دەکات و ئاوی لەشت هەڵدەمژێت.
3-گەدەت هەڵدەئاوسێت و قەبز دەبیت و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
4-کۆرپەلە بێ بەش دەکات بەشێوەیەکی دروست خوێنی بێ بگات، چونکە برێکی زیاد کافاینی تێدایە.
5-رێژەیەکی زۆر کالۆری دەدات بە لەش، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی ببیت و کێشیشت زیاد بکات.
6-بەهۆی زۆری ڕێژەی کافاینەوە، خواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی ناچالاککردنی سوڕی خوێن و تێکدانی.
7-پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و لێدانی دڵ خێرا دەکات، ئەمەش هۆکارێکە بۆ لەبارچوون.
8-ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی لەشی خانمانی دووگیان نایەکسان دەکات.
9-ڕێژەی ترشی گەدە بەرز دەکاتەوە، ئەمەش زیان بە گەدە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی.
10خواردنەوە گازیەکان کاریگەری سلبی دەخاتە سەر گەشەی کۆرپەلە، چونکە ماددەی زیانبەخشی وەک کافاینی تێدایە، هەربۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن و خانمانی دووگیان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی لە ڕۆژێکدا لە 200 ملیگرام زیاتر خواردنەوەی کافاین نەخۆنەوە.