گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقی لە ڕۆمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i292238-گیرانی_چواردە_پەناخوازی_سوری_و_ئێراقی_لە_ڕۆمانی
پۆلیسی سەرسنووریی رومانی باسی گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2017 14:23 Asia/Tehran
  • گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقی لە ڕۆمانی

پۆلیسی سەرسنووریی رومانی باسی گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، پۆلیسی سنووریی رومانی  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: چواردە پەناخوای سوری و ئێراقی  ڕۆژی سێ شەممە لە ڕۆژاوای رۆمانی گیراون.

ئەم کەسانە کە شەش پیاو، شەش ئافرەت و دوو مناڵن،  لە سنووری هەنگارییا گیران و بەگومانن لەسەر هەوڵی نایاسایی بۆ ڕاپەڕین لە سنوور و ڕۆیشتن بۆ ناوچەی شنگن.

رۆمانیا  لە ناوچەی شنگن دا نییە بەڵام هەنگارییا لەم ناوچەیە دایە  .

ئیدارەی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا ، یوروستات  ڕایگەیاند لە نێو 710 هەزار و 400 داواکاری پەناخوازیی لە یەکێتیی ئەورووپا کەلەساڵی 2016 وەرگیران، 405 هەزار  و 600 کەس لە سوریا، 65 هەزار و هەشتسەد کەس لە ئێراق و 61 هەزار و هەشتسەد کەس خەڵکی ئەفغانستانن.

پەناخوازان لە وڵاتانی ئەورووپی  لە ڕەوشێکی دژوار دان ولە ئیمکاناتی بەرایی ژیانیش بێ بەشن.