ئاڵمان: بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا دەبێ لەگەل ئەسەد هاوکاری بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i297602-ئاڵمان_بۆ_چارەسەریی_قەیرانی_سوریا_دەبێ_لەگەل_ئەسەد_هاوکاری_بکرێت
وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا جەختیکرد بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دەبێ لەگەڵ دەوڵەتی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا هاوکاری بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2017 05:33 Asia/Tehran
  • ئاڵمان: بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا دەبێ لەگەل ئەسەد هاوکاری بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا جەختیکرد بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دەبێ لەگەڵ دەوڵەتی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا هاوکاری بکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"زیگمار گابریل"  ڕۆژی چوار شەممە لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ " سرگئی لاڤرۆف" هاوشانی ڕوسی خۆی  لەشاری " کراسنودار" باشووری ڕوسیا هەروەها  پشتگری کرد لە ڕاگەیاندرانی ئامادەیی سوریا و ڕوسیا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلاماری کیمیاوی گوماناوی چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٧ بۆ ناوچەی " خان شەیخون" لەئەدلەبی سوریا .

دوا بە دوای پەلاماری  گوماناویی ڕۆژی سێ شەممە چوارەمی ئاپریل، بۆ سەر ناوچەی "خان شەیخون" لە باشووری ئەدلەبی سوریا، زیاتر لە سەد کەس کوژران و نزیک ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.دوای ڕووداوی گوماناویی " خان شەیخون" ، بەرەی ڕۆژئاوایی_عەرەبی لاگری ترۆریستان بەسەرکردایەتیی ئەمریکا هەولێکی زۆری داوە، ئەو پەلامارە گوماناوییە ئۆباڵی گەردنی دەوڵەتی سووریا بکات، ئەمەشەر ئەو بوختانەیە مە دەوڵەتی سووریا زۆرجار لێبڕاوانە ڕەتی کردووەتەوە.

ئەم هێرشە گوماناوییە هەروەها بوو بە بیانوویەک بۆ ئەمریکا  تا رۆژی هەینی  حەوتەمی ئاپریل، پیگەی ئاسمانیی " شەعیرات" لە پارێزگای حۆمسی سوریا کە سەرەکی ترین ناوەندی خەباتی دژی تاقمە ڕەشەکوژەکانی داعش و بەرەی نۆسرەیە لەناوچەکە دا، بداتە بەر پەلاماری ٥٩ مووشەکی کروز.