دان نانی ئەمریکا بە قە ڵاچۆی سەدان کەسی مەدەنی لە سووریاو ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i298904-دان_نانی_ئەمریکا_بە_قە_ڵاچۆی_سەدان_کەسی_مەدەنی_لە_سووریاو_ئێراق
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ، دانی نا بە کوشت و بڕی بەسەدان کەسی ناسەربازی لە سووریاو ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2017 11:50 Asia/Tehran
  • دان نانی ئەمریکا بە قە ڵاچۆی سەدان کەسی مەدەنی لە سووریاو ئێراق

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ، دانی نا بە کوشت و بڕی بەسەدان کەسی ناسەربازی لە سووریاو ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری سکای نیوز، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینی لە ڕاپۆرێکدا دانی بەوەدانا کە هێرش و پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی، لەساڵی٢٠١٤وە تائێستا کوژرانی٦٠٣سیڤیل لەئێراق و سووریای لێکەوتووەتەوە.

لە ڕاپۆری پێنتاگۆندا هاتووە: بەهۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە ١٩ی ئاڤریلەوە هەتا ٢٣ی مای ٢٠١٧ی زایینی. ١١٩ کەسی سیڤیل گیانیان لەدەست دا، کە نیوەی ئەو سیڤیلانە لە شاری مووسڵ لەباکووری ئێراق یان لەنزیک ئەو شارە، کوژران.

پێنتاگۆن لەڕاپۆرەکەی خۆیدا هەروەها ئیدیعای کرد، هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا لەدژ ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی داعش لە سووریاو ئێراق ئەنجامی گرتووە.

هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ئاستی ئۆپراسیۆنی سەربازیی هاوپەیمانی ئەمریکی لەدژ داعش لە مووسڵی ئێراق و هەروەها لە سووریا، نیگەرانی لەمەڕ کوژرانی ژمارێکی زۆر لە کەسانی مەدەنی پەرە پێداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دەگووترێ ، لێکدانەوەی پێنتاگۆن سەبارەت بە ژماری کوژراوانی ناسەربازی لە ئێراق و سووریا یەکجار کەمترە لە ڕێژەی ڕاستەقینەی قوربانیان.