جەختکردنی ڕوسیا لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی دژە سوری
تهمووز 12, 2017 15:06 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕەوسیا خوازیاری هەڵوەشێندرانی بایکۆتەکانیی ڕۆژئاوا دژی سوریا بووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ، " سرگئی لاڤرۆف" ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: بایکۆتکردنەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دژی سوریا زەبری فرە و فراوانی داوە لە دامەزراوەکانیی ژێر خانی، بەشەکانی دەرمان چێکردن - دەرمانی و بەشە هەرەگرنگەکانیی ئەو وڵاتە و دەبێ هەرچی خێراتر هەڵوەشێندرێتەوە . وڵاتانی ڕۆژئاوایی- عەرەبی بە پێشەنگیی ئەمریکا لە شەش ساڵ لەمەو بەر و هاوکات لەگەڵ پشتگریی بەربڵاوی دراوی و شەرئامێری لە تاقمە چەکدارەکان و ترۆریستان دژی سوریا و خۆوەردانی سەربازی لەو وڵاتە ، خەڵکی سوریا لە ژێر تووندترین بایکۆتەکانیی یەکلایانە و نایاسایی دان
سەرپەیڤ