پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ستانی دەیرۆزوور
دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ستانی دەیرۆزووری سوریا ، لانی کەم شەش شارومەندیی سوری لەوان چەند ئافرەت و منداڵ کوژراون و ١٠ کەسی تریش بریندار بوونە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا)ئەم پەلامارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری " ئەلبوکەماڵ" لە ستانی دەیرۆزوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) ڕووی داوە کە بەهۆیەوە چەندین بینا و باڵاخانەی ئاوەدانیش کاولکراون.
ئەوە چوارەمین پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر سوریایە لەم مانگەی زایینی دا. ڕۆژی شەممەیش ١٠ شارومەندی سوری دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر گوندی " ئەلتەیبە" و شاری " ئەلمەئادین" ی ستانی دەیرۆزوور کوژراون.
ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمانیی خۆی ، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٤ ەوە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش- بە دەر لە چوار چێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە بی هەماهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە .
ئەم هاوپەیمانییە تا بەئێستا زۆرێک لە شارومەندانیی بێ تاوانی سوریاییان لە ستانەکانیی دەیرۆزور ، ڕەققە و حەڵەب (باکووری سوریا) لە خاک و خۆین دا گەوزاندووە و زۆرێک لە بینا وباڵاخانەکانیی ئەو وڵاتەیان کاوڵکردووە . دێمەشق بە جاران لە بارەی ئەم کردەوەگەلەی ئەمریکا دژی دەوڵەتی سوریا لای ناوەندەکانیی نێو دەوڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕیوە و تاوانکارییەکانی ئەوانیی شەرمەزار کردووە .