مسکۆ : پڕۆژەی ئێران و روسیا و تورکیا دۆخی سوریا بە سەقام دەگەیەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i303094-مسکۆ_پڕۆژەی_ئێران_و_روسیا_و_تورکیا_دۆخی_سوریا_بە_سەقام_دەگەیەنێ
نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لەدیداری باڵوێزی سوریا لە مسکۆ ، پڕۆژەی تاران - مسکۆ و ئانکارای بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سوریا بە سەقام بەخش و بە هۆکاری کەمبوونەوەی چالاکیی ترۆریستیی زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2017 04:59 Asia/Tehran
  • مسکۆ : پڕۆژەی ئێران و روسیا و تورکیا دۆخی سوریا بە سەقام دەگەیەنێ

نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لەدیداری باڵوێزی سوریا لە مسکۆ ، پڕۆژەی تاران - مسکۆ و ئانکارای بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سوریا بە سەقام بەخش و بە هۆکاری کەمبوونەوەی چالاکیی ترۆریستیی زانی .

 ئێران و روسیا و تورکیا چواری ئایاری رابردوو لە چوارەمین دەوری دانوستانەکانی نێوماڵی سوریا لە ئاستانە ، تەبایی نامەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی ئەمنیان لە سوریا ئیمزا کرد کە هەڵگری ناوچەکانی باکووری رۆژاوای پارێزگەی ئیدلیب نزیک سنووری تورکیا ، ناوەندی پارێزگەی حومسی سوریا ، رۆژهەڵاتی دمشق و ناوچەی باشووری سنووری ئەرەن لە گەڵ سوریایە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، میخاییل بۆگدانۆڤ رۆژی شەممە لە دیداری ریاز حەداد باڵوێزی سوریا لە مسکۆ وتیشی پێکهێنانی ناوچە ئەمنەکان لە سوریا بووەتە هۆی دابەزینی  ئاستی چالاکیی ترۆریستان و باشبوونی رەوشی مرۆیی لەم وڵاتەدا .

دوو لایەن هەروەها لەم دیدارەدا لە بارەی خولی شەشەمی دانیشتنی نێودەوڵەتیی سوریای ئاستانە و بەراییەکانی بەڕێوەچوونی و دوایین ڕەوشی سیاسی و سەربازیی سوریا وتوێژیان کرد .

پێنجەمین دوەری دانوستانەکانی نێوماڵی سوریا ی ئاستانە 5 ی ژوئیە دوای هاواهەنگیی شاندە بەشدارەکان لە بارەی تەوەرەکانی کاریی لە سوریا و لێکدانەوەی پێشکەوتنەکان کۆتایی هات .