لاڤرۆف: تێکەڵکردنی پرسی غەیرەناڤۆکی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) هەڵەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i309503-لاڤرۆف_تێکەڵکردنی_پرسی_غەیرەناڤۆکی_بە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی(بەرجام)_هەڵەیە
سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینیی لە نیۆیۆرک پێی داگرت: هێنانی پرسە غەیرە ناڤۆکییەکان بۆ نێو بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) هەڵەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2017 09:22 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: تێکەڵکردنی پرسی غەیرەناڤۆکی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) هەڵەیە

سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینیی لە نیۆیۆرک پێی داگرت: هێنانی پرسە غەیرە ناڤۆکییەکان بۆ نێو بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) هەڵەیە.

بەرپرسانی واشنگتۆن لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سێناریۆیەکی نوێیان بەئامانجی تێکدانی بەرجام کە ەهردەم خواستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە، دەسپێکردووە. ئەمریکییەکان خوازیاری گۆڕینی بڕگەکانی بەرجام و یان هەڵوەشانین.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەڕەخنە گرتن لە ڕەوتی ئەمریکا لەهەمبەر بەرجام وتی: نیگەرانییەکانی واشنگتۆن دەبێ لەڕێی میکانیزمگەلێکەوە کە هاوپەیوەندن، چارەسەر بکرێن.

لاڤرۆف وتی: جگە لە ڕووسیا ، وڵاتانی ئوروپاییش لەهەوڵی ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیدان.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دواییەدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی باشتر لەڕوانگەی ئەمریکییەکان، تەنیا خەیاڵ و وەهمە، وتی: کاتی ئەوەیە کە ئەمریکا لە گۆڕینی ڕاستیەکان دەست هەڵبگرێ و دەسبکات بە پێبەندبوون بە بەرجام هەر بەوجۆرەی کە ئێران پایبەندە.

ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش رۆژی چوارشەممە شەشی سیپتەمبەر بەداکۆکی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وتی: پاریس نیگەرانی هەڵوێستەکانی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)ـە.

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاش بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرجام هی کۆمەڵگای جیهانییە، وتی: ئەوە ڕێککەوتنێک نییە کە دوولایەن ئامادەیان کردبێ و گۆڕانی تێدا بکرێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجامدا پەیمان شکێنی دەکات.

ترەمپ هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناوبردووەو خوازیاری هەڵوەشانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.